سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/10/18 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارك برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزى شانشینى یه‌كگرتوو له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق، هه‌ڵبژاردنى سهركۆمار و ئهركداركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نویى فیدراڵى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گرنگه حكوومه‌تى نوێى عێراق كاره له‌پێشینه‌كانى ده‌ستنیشان بكات و خزمه‌تگوزارى و ده‌رفه‌تى كار پێشكه‌ش بكات، ده‌رفه‌تیشى هه‌یه هه‌ندێك له كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى باڵاى وڵات ده‌بێ ستراتیژى بیر بكه‌نه‌وه و پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و گێڕانه‌وه و پاراستنى سه‌قامگیرى بكه‌ن.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبووونهوهكه بوو، تیایدا جه‌خت له گرنگیى پاراستنى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه، هه‌ردوولاش هاوڕا بوون كه له بوارى دیموكراسیدا وڵاتانى دۆست و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له نزیكه‌وه چاودێریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانییان هه‌یه به‌ربه‌ست و كێشه‌كانى به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بكرێن.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ده‌رفه‌تى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان به‌تایبه‌تى له بوارى كار و وه‌به‌رهێناندا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى شانشینى یه‌كگرتوو له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.




