٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ بۆ دەرەوە دەست پێ دەکات و سەرەتاش هەنار هەناردەی ئیمارات دەکرێت و لەسەر خەتین لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بەرهەمی دیکەی کشتوکاڵیش هەناردەی دەرەوە بکرێت، کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆ.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حوسێن حەمە کەریم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دەمێکە خەریکی ئەوەین کە کە بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی دەرەوە بکەین، کە سەرەتا هەنار هەناردەی دەرەوەی وڵات و بۆ وڵاتی ئیمارات بە دیاریکراوی بکرێت، بۆیە ئەو بیرۆکەیە دەمێکە هەیە کە جگە لەوەی بەرهەمی ناوخۆ هەناردەی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بکرێت هەناردەی دەرەوەی وڵاتیش بکرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ باشتر ساغ بکرێتەوە.''

حوسێن حەمە کەریم گوتیشی: ''ئێمە بەرهەمی زۆرمان هەیە کە لە خۆمان زیادەیە بۆ ئەوەی هەناردەی دەرەوەی وڵات بکرێت، وەکوو پەتاتە و هەنار و سەوزە و تەماتە و خەیار لە کاتی پێگەیشتنیاندا بەتایبەت هەناردەی دەرەوە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لەسەر هێڵین، بۆ ئەوەی بەرهەمی هەمەجۆر هەناردەی دەرەوە بکرێت، چونکە ئەمە دۆزینەوەی بازاڕە بۆ بەرهەمی ناوخۆ لە دەرەوەی وڵات، کە گرنگییەکی زۆری هەیە.''

بڵند ئیبراهیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار