٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاهەنگه‌كه‌ بەڕێوەدەچێت

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ بەئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 27ـی زانكۆی دهۆك بۆ ساڵى 2021-2022 بەڕێوەدەچێت و 4468 خوێندکار بڕوانامە وەردەگرن.

ئه‌مڕۆ له‌ یاریگەى نێوده‌وڵه‌تیى دهۆك به‌ئاماده‌بوونى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ده‌یان هەزار له‌ كه‌سوكارى خوێندکارانی ده‌رچووى زانکۆکە ئاهەنگی دەرچووانی خولی 27 بەڕێوەدەچێت.

له‌م گەڕەى ده‌رچوونى خوێندکاران 4468 خوێندکار له‌ 66 بواری جیاواز له‌ 18 كۆلێژ بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن.  

زانکۆی دهۆک لە ساڵی 1992 دامەزراوە و ئێستا 19 کۆلێژی تێدایە و دوو کۆلێژی سەر بەو زانکۆیەش لە قەزاکانی ئاکرێ و ئامێدین.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار