٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری بەقەزابوونی سیدەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، بڕیاری بەقەزابوونی ناحیەی سیدەکان قۆناغی باشی بڕیووە و خەریکی تەواوکردنی رێکارەکانین و ئێستا گەیشتۆتە ئەنجوومەنی وەزیران و کاری لەسەر دەکەن، ھەرکاتیش تەواو بێت فەرمانی بۆ دەردەچێت و بەفەرمیی دەبێتە قەزا.

ھەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەچوارچێوەی بڕیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناحیەی سیدەکان دەکرێتە قەزا و قۆناغی گرنگی تێپەراندووە و کاری باشی لەسەر کراوە و بەردەوام پڕۆژەی لێ ئەنجامدەدرێت و رێکارەکانیش تەواو دەکرێن کە پێویستن بۆ ئەوەی ببێتە قەزا".

ھەڵگورد شێخ نەجیب گوتیشی: "ئێستا بڕیاری بەقەزابوونی سیدەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانە و کاری لەسەر دەکرێت و تەنھا ماوە فەرمانی بۆ دەربچێت و بەفەرمیی ئەو ناحیەیە ببێتە قەزا، چونکە رێکارەکان بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت، وەکو ئەنجامدانی پڕۆژە و شوێنی دانیشتووان و زیادکردنی ناحیەیەک بۆ قەزا، کە بڕیارە لەدەشتی ھەرتێ ھەندێک گوند ھەیە یەک دوو شوێن دیاریکراوە یەکێکیان بکرێتە ناحیە، بۆیە کاری زۆر باشی بۆ کراوە و قۆناغی زۆر باشی بڕیووە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار