نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچی ده‌كات
__2022_10_16_h19m14s45__HK.jpg)
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/10/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان موه‌فه‌ق شێخ شه‌هاب سورچى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شێخ دیفاع سورچى، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچى، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خۆیان و خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هیواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خۆیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیانه‌وه ئه‌وانیش به ناوى خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یانه‌وه، بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، سوپاس و پێزانینیان بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.




