سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/10/16 له هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ ماتی‌و ماكفارلان فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا و شاندێكى یاوه‌رى، ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووریا، دوا یاداشتى لێكگه‌یشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكارى و پشتیوانیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه تا له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى. له‌مباره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ ماكفارلان پابه‌ندیى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى به به‌رده‌وامیى پشتگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تیرۆردا دووپاتكرده‌وه و هه‌ردوولا هاریكاریى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌یان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێویست زانى.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمارى عێراق و ئه‌ركداركردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێزان وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.




