سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى نوێى ڕووسیا كرد

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/10/16 له دیدارێكدا له هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له به‌ڕێز ماكسیم ڕوبین كونسوڵى گشتیى نوێى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ برده‌وان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ربڕى.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولى گشتیى نوێى ڕووسیا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ى به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ڕووسیا كرد و هیواى خواست به پشتگیریى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ كران.




