نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی هەینی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە "هاوده‌ردى و هاوخه‌میى قووڵیى خۆى" بە شوان شێخ ئەحمەد و شاخەوان جەعفەر گەیاند کە چوار کەسیان لە رووداوە هاتووچۆکەی بەیانیی دوێنێ لە هەولێر گیانیان لەدەستدا.
ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى 022/10/14، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان شوان شێخ ئه‌حمه‌د و شاخه‌وان جه‌عفه‌ر شێخ ئه‌حمه‌د، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان كرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى قووڵیى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى بۆ كۆستى گه‌وره‌یان كه به‌ره‌به‌یانیى زووى ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر له ڕووداوێكى دڵته‌زێنى هاتوچۆدا چوار كه‌س له ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌یان پێكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى له‌گه‌ڵیان و دڵنه‌وایى و دڵدانه‌وه‌یان، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به خۆیان و خێزانه‌كه‌یان ببه‌خشێت. لاى خۆیانه‌وه ئه‌وانیش بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شى له خه‌م و په‌ژاره و پرسه‌كه‌یاندا، سوپاس و پێزانینیان بۆ به‌ڕێزیان دووپات كرده‌وه.




