پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و رووداوی هاتوچۆیه كرد، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری شاری هه‌ولێر روویدا و به هۆیه‌وه پێنج كەس گیانیان له ده‌ستدا.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بەڕێزان شوان شێخ ئەحمەد و
بنەماڵەی حاجی موعتەسم حاجی سەعید
بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی گیان لە دەستدانی پێنج کەس لە بنەماڵە بەڕێزەکانتانم بیست بە هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە ناو شاری هەولێر. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامی بە هەمووان ببەخشێت و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان




