٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانی کرد کە لەلایەن سەرۆککۆماری نوێی عێراقەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا و دەڵێت، "هیوادارین هەموو هەوڵەکان یەکبخرێن لەپێناو تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان."

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە، 13-10-2022، بە دەنگی 162 پەرلەمانتار د. لەتیف رەشید وەکو سەرۆککۆماری عێراق هەڵبژێردرا، سەرۆککۆماری نوێ محەممەد شیاع سوودانی، بەربژێری هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد.

بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سوودانی کرد و رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە محەممەد شیاع سوودانیی برا دەکەم" بە بۆنەی راسپاردنی  بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێی عێراق و "هیوام وایە بە هاوکاریی هەموو هێزە سیاسییەکان لەو ئەرکەی سەرکەوتوو بێت بۆ خزمەتکردنى گەلى عێراق و خواستە رەواکانى".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیوادارن کە هەوڵەکانی هەموو لایەک یەکبخرێن بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیریی و ئارامی کە شایستەی هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار