مه‌سرور بارزانی بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی: پشتیوانی پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر ده‌كه‌م

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پشتیوانی لێ ده‌كه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشت هاووڵاتیانی عێراقدا كار بكات و متمانه‌ی راسته‌قینه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بكات.
له تویتێكی دیكه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی: ئه‌م حكومه‌ته، ده‌بێت پشتیوانی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و به گیانی هاوبه‌شی راسته‌قینه كار بكات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بێت، كه به ئومێدی داهاتووییه‌كی باشتره.




