سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له د. له‌تیف ڕه‌شید ده‌كات

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی د. له‌تیف ڕه‌شید كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق و هیواشی خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌كی باشتر.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "پیرۆزبایى له سه‌رۆک د. له‌تیف ڕه‌شید ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنى به سه‌ركۆمارى عێراق، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم ".
ڕاشیگه‌یاند "هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكار بن بۆ داهاتوویه‌کی باشتر و هاتنه‌كایه‌ى حكوومه‌تێكی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكاریى هاووڵاتییان و ته‌حه‌دییه‌كانى ئه‌م قۆناغه".




