٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەست بە کاری بیناسازیی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی، ڕەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان وەرگرتووە بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون و ئامادەکاریی تەواو کراوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا لە هەولێر و زاخۆ دەست بە کاری بیناسازی دەکرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، دکتۆر محەمەد شوکری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانمان وەرگرتووە و پرۆسەکە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە و دەست بە کاری بیاناسازی دەکرێت و سەرەتاش لە هەولێر و زاخۆ دەست بە کار دەکەین.''

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: ''لە هەولێر و زاخۆ زەوی ئامادەیە و لە سۆران بەشێکی ئامادە کراوە و بەشێکی ماوە کە ئەویش ئامادە بوو، لەوێش دەست پێ دەکەین، بۆیە کە زەوی لە هەر ناوچەیەک ئامادە بوو دەست پێ دەکەین.''

شوکری باسی لەوەش کرد: ''تەواوی ئامادەکارییەکانمان بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون کردووە و لەم ڕۆژانەدا دەست بە کاری بیناسازی دەکرێت.''

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار