٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: لە ئەنجامدا گەیشتینە ئەم بڕیارە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- د. فوئاد خوسێن ده‌ڵێ، دیراسەی ئەم دۆخەمان كرد و بینیمان باشترین چاره‌سه‌ر ئەوەیە پشتیوانیی له‌ كه‌سێك بكه‌ین كە زۆربەی هەرە زۆری هێزە سیاسییەكانی كوردستان قبووڵی بكەن.

د. فوئاد حوسێن، راگه‌یاند: پشتیوانیكردنی ئێمە، پشتیوانیكردنە لە یەكهەڵوێستیی هێزە سیاسییەكانی كوردی لە پەرلەمانی عێراق. دیراسەی ئەم دۆخەمان كرد و بینیمان باشترین چاره‌سه‌ر ئەوەیە بڕۆین بۆ كەسێك كە زۆربەی هەرە زۆری هێزە سیاسییەكانی كوردستان قبووڵی بكەن، لەسەر ئەم بنەمایە بڕیار درا پشتیوانی لە دكتۆر عەبدولـلەتیف بكرێت وەك بەربژێری سەركۆمار، لەسەر ئەو بنەمایە كاندیدی پارتی خۆی كێشایەوە.

ده‌شڵێ: كە ئەو باسە دەكەم مانای وایە ڕێككەوتن هەیە. لەگەڵ یەكێتی پێنج شەش مانگ لە دانوستان بووین لەگەڵیان، لە ئەنجامدا گەیشتینە ئەم بڕیارە. ئەم كارە دەكەین مانای وایە گەیشتووینەتە ڕێككەوتن لەگەڵ كۆمەڵێك هێز كە كوتلەی گەورەیان هەیە لە پەرلەمان.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار