رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یاند

هه‌ولێر-KDP.info- رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یاند و ده‌ڵێت: له‌پێناو ته‌وافقی نیشتمانی خۆم له كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار كشانده‌وه.
ه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێبەر ئەحمەد، لە تویتێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: لەپێناو بەدیهاتنی سازانی نیشتمانی و خزمەتكردنی بەرژەوەندییەكانی وڵات و هاووڵاتییان، بەربژێركردنی خۆم بۆ پۆستی سەركۆمار كشاندەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: سوپاس بۆ فەخامەتی سەرۆك مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەو متمانەیان و بەربژێركردنم، سوپاس بۆ هاوپەیمانە سیاسییەكان و هاوڕێكانمان و هەموو ئەوانەی لە ماوەی بەربژێربوونم پشتیوانی‌یان كردم.
ڕامان وریا




