نەجات حەسەن: دوای کۆنفرانس رێکاری پێویست بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە دەگرینەبەر

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، کۆنفرانسی ھەڵبژاردنی نوێنەران بۆ کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەکۆتا ھات و دەست بەئەنجامدانی رێکاری کۆنگرە دەکەن.
نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "کۆنفرانسی ھەڵبژاردنی نوێنەران بۆ کۆنگرە تەواو بوون و تەنھا بازنەیەک لە لقی١٦ی پارتی ماوە ئەویش رۆژی شەممە ئەنجامدەدرێت و ئینجا دەست بە بەرنامەکانی خۆمان دەکەین، ھەروەھا لێکدانەوە و ڕێژەی ئافرەتان و پێناسەکردنی ناوی ھەموو نوێنەران و ئاشکراکردنی ھەموو ئەوانەی بەشدار دەبن بەگەنج، پیر، ئافرەت و رێکاری پێویست بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە دەگرینەبەر".
نەجات حەسەن گوتیشی: "کۆنگرە لە دھۆک ئەنجامدەدرێت و ھەموو ئامادەکاریەکی بۆکراوە بۆ ئەوەی کۆنگرەکە بەرێوەبچێت، چونکە دوای کۆنفرانس رێکاری ئەنجامدانی کۆنگرە ئەنجامدەدرێت".
بڵند ئیبراھیم




