٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. جەعفەر ئیمینکی سەردانی پەرستگای لالشی کرد و لەلایەن میر و ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییانەوە پێشوازیی لێ کرا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ سێشەممە (١١/١٠/٢٠٢٢)، د. جەعفەر ئیبراهیم ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزباییی جەژنی جەما سەردانی پەرستگای لالشی کرد لە قەزای شێخان و لەلایەن میر و ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدیانییەوە پێشوازیی لێ کرا.

د. جەعفەر ئێمینکی لە سەردانەکەیدا لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردن و پێیانی رایگەیاند: "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە خۆشی بەسەر هەموو مرۆڤایەتییەوە و هیوادارین ناوچە ئێزدینشینەکان ئارامی بە خۆیانەوە ببینن و شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و ناوچەکانیان پاک بکرێتەوە لە گرووپە نایاسایییەکان و خەڵک بە ئازادانە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان."

 

دکتۆر جەعفەر ئێمینکی راشیگەیاند: "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە جەژنی خۆشی و پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن بەسەر هەموو ئایین و ئایینزاکاندا."

ئاماژەیشی دا: "کوردستان هەمیشە مەڵبەندی پێکەوەژیانە و دەبێت هەموو ئایینەکان بە ئازادانە تەعبیر لە بیر و باوەڕی خۆیان بکەن."

لە کۆتاییشدا، میری ئێزدییان، میر حازم میر تەحسین، سپاسی دکتۆر جەعفەر ئیمنیکیی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بۆ ئامادەبوونیان لە پەرستگای لالش و ئەم بەسەرکردنەوەیی بەبۆنەی جەژن بەرز نرخاند.

کاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار