سهرۆكی حکومەت پێشوازى له باڵیۆزى فهرهنسا لە عێراق دەکات

ئهمڕۆ سێشەممە 11ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فهرهنسا له عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسولی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کرا.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.




