وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان: 20ـی مانگ دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی ده‌ستپێده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، 20ـی ئه‌م مانگه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی و له‌سه‌ره‌تادا نه‌وته‌كه به‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه شاخه‌وانییه‌كاندا دابه‌شده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، د. كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌وه‌كاله‌ت له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رین رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانە دەست به دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه ده‌كرێت کە پارساڵ نەوتی سپییان وەرنەگرت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شاندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رینی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا د.كه‌مال محه‌ممه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌رینی راگه‌یاند.
ڕامان وریا




