٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاردرا چارەسەری كه‌سوكاری شه‌هیدان لە سەنتەرەکانی دڵ بێ بەرامبەر بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستیی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، لە سەنتەرەکانی دڵ بێ بەرامبەر بکرێ.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، لە ڕاگەیاندراوێکدا فەرمانگەی  میدیا و زانیاریی، بڵاوی کردەوە: "بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی، پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستیی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، بە نووسراوی پشتگیریی وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئاماژەدان بە کۆدی تایبەتی لە سەنتەرەکانی دڵ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت."

ئاماژە بەوەش کراوە، دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی کار و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، و وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر خزمەتکردنی کەسو کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، بەپێی کۆنووسی رێککەوتنەکە کە لە 19ی حوزەیرانی 2022 لە نێوان هەردوولا ئیمزا کرا.

وەزارەتی تەندروستی زنجیرەیەک نووسراوی فەرمیی وەک بڕیار و گشتاندن و بەدواداچوون ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە هەموویان بۆ خزمەتی زیاتر و ئاسانکاری کردنە بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار