٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری تەندروستی: ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی لە دھۆک دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک -KDP.info- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ دەستبەکاربوونی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی دادەمەزرێن و بە کردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە شاری دھۆک دەچێتە قۆناغێکی گرنگی دیکەی کەرتی تەندروستییەوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەھۆی قەیرانی دارایییەوە پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک وەستا و وەزارەتی تەندروستی بە ھاوکاریی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی لەنێو نەخۆشخانەی ئازادیی شاری دھۆک زیاد کردووە و  گوژمەی پێنج ملیۆن دۆلاری تێ چووە، ھەموو پێداویستییەکانی ئەو نەخۆشخانەیەش ئامادە کراون بە پزیشکی پسپۆڕەوە و، دوای ئەوەی کارمەندی تەندروستی بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دابین دەکرێن، دەست بە کارەکانی دەکات و بە شێوەیەکی سەردەمیانە پێشوازی لە نەخۆش دەکات."

وەزیری تەندروستی گوتیشی: "بەھۆی ڕاگرتنی پرۆسەی دامەزراندنەوە پێویستمان بە کارمەندی تەندروستی ھەیە، بەتایبەت بۆ پارێزگای دھۆک ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی دادەمەزرێن."

د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "بەپێی پێویستی کارمەند بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک دادەمەزرێن و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانیش ھاوکار و ڕەزامەندە لەسەر دامەزراندنیان، لەبەر ئەوەی تەندروستیی دھۆک پێویستی بە سەرچاوەی مرۆیی ھەیە بۆ کارکردن لە نەخۆشخانەکە."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار