٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

113 هەزار کەس داواکارییان بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیزەکانی سوپای عێراق پێشکەش کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق گوتی، ناوتۆمارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی لە ڕیزەکانی سوپای عێراق دابڕابوون تا کۆتایی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت و تا ئێستاش 113 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''گەڕانەوەی ئەفسەر و سەربازەکانی سوپای عێراق دەستی پێ کردووە لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمەکە و هەرکەسێک دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی کە تا ئێستا 113 هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردووە بگەڕێنەوە بۆ سەر دەوامی خۆیان کە زۆرینەی عەرەبن و کورد زۆر کەمن.''

سەگڤان سندی گوتیشی: ''بەشێک لەوانە تەمەنیان گەورە بووە و ئەوانە خانەنشین دەکرێن و ئەوانەی دیکەش دەچنەوە سەر دەوامی خۆیان.''

سندی ڕوونیشی کردەوە: ''ناوتۆمارکردن و پڕکردنەوەی فۆرمی گەڕانەوە بۆ دەوامی خۆیان لە ڕیزەکانی سوپای عێراق تا کۆتاییی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.''

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار