سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى توركیا كۆبوونه‌وه

هەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز عه‌لى ڕه‌زا گوینه‌ى، باڵیۆزى توركیا له عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا به‌تایبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئالوگۆڕى بازرگانى و هاریكاریى هاوبه‌شدا، دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیرى و ئاشتى له عێراق كه كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر ته‌حه‌دییه‌كانى قۆناغى ئێستاى عێراق و چۆنیه‌تیى تێپه‌ڕاندنیان به هاریكاریى نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسییه‌كانى وڵات و سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌ندیى سه‌رچاوه مرۆیى و سروشتییه‌كانى عێراق.
گفتوگۆ و ڕاگۆرینه‌وه ده‌رباره‌ى دوایین ڕووداو و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




