٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/10/10 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مارتین یێگه‌ر باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى، باسى له‌ دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕینى هه‌ڵبژاردنى گشتیى ده‌ى ئۆكتۆبه‌رى پار و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بۆ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى ئه‌ڵمانیاى كرد. هه‌روه‌ها پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ به‌ڕێز كلاوس شترایش كونوسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ برده‌وه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانیا و گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى دۆست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاتنه‌كایه‌ى حكوومه‌تێك كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوكارییه‌كانى هاووڵاتیانى عێراق بێت. هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان تاوتوێ كرد.

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار