کەمال موسلم تەواوکرنی رێکارەکان ناردنی پارەی جووتیاران بۆ KDP ئاشكرا دهكات

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بڕیار لەبارەی ناردنی پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دراوە و تەنھا ماوە رێکارەکان تەواوبن و پارەکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
کەمال موسلم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "رۆژی چوارشەممە بڕیاردراوە لەبارەی ناردنی پارەی قەرزی کۆنی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦، بەڵام ھەندێک رێکار پێویستە تەواو بکرێت ئەوکات پارەکە ڕەوانە بکرێت، بۆیە جارێ بڕیاری لێدراوە و رێکارەکان خەریکە تەواو دەکرێن".
کەمال موسلیم گوتیشی: "پێویستە پارەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت و دواتر بۆ ئێمە ڕەوانە بکرێت، کە رێکارەکان تەواوکرا ئەوکات ڕەوانە دەکرێت و ھەرکاتێک گەیشتیش ئێمەش بەسەر جووتیارانی دابەش دەکەین".
حکوومەتی عێراق ماوەی چەندین ساڵە ٣٠٩ ملیار دیناری پارەی سێ ساڵی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان قەرزارە و تائێستاش ڕەوانەی نەکردووە.
بڵند ئیبراھیم




