٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆتاییهاتنی بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر ماددە خۆراکییەکان کاریگەریی لەسەر گرانبوونی نرخی کەلوپەل نابێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان  گوتی،  کۆتاییهاتن بە بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر ماددە خۆراکییەکان کاریگەریی سلبیی نەبووە و کەلوپەلی خۆراکیی گران نەکردووە و گرنگیشە چاودێریی بازاڕ بکرێت بۆ ئەوەی بازرگانان ئەو بڕیارە بۆ خۆیان نەقۆزنەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی هات لەسەر ماددە خۆراکییەکان، ئەو بڕیارە بە ڕای من کاریگەریی لەسەر گرانبوونی کەلوپەلی خۆراکی نابێت، چونکە لە ماوەی ئەو چەند مانگەی لێخۆشبوونی گومرگی هەبوو کەلوپەلێکی زۆری خۆراک هاوردە کراوە لەلایەن بازرگانانەوە، بۆیە نرخەکان بەرز نابنەوە.''

ساماڵ عەبدولڕەحمان گوتیشی: ''گرنگە چاودێریی بازاڕ بکرێت بۆ ئەوەی بازرگانانیش ئەو هەلە نەقۆزنەوە و کەلوپەلەکان گران بکەن لە بازاڕ.''

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی نرخی کەلوپەلی خۆراک گران نەبێت، بڕیاری لێخۆشبوونی گومرکیی دا لەسەر 14 ماددەی خۆراک و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا کۆتایی بەو بڕیارە هات .

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار