٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"ئەمساڵ مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەولێر تەواو دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پڕۆژەی مۆنۆمێنێتی شەھیدان لە شاری ھەولێر ئەمساڵ تەواو دەکرێت و جێگری پارێزگاری ھەولێریش دەڵێت، جگە لە مۆنۆمێنت پڕۆژەکە چەندین بەشی تێدایە و لەمەودوا بۆ بۆنەکان بەکار دێت.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ھەولێر کە دەکەوێتە شارەدێی کەسنەزان لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە تا کۆتاییی ئەمساڵ بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت و بکەوێتە کار، پڕۆژەکە وەک ڕەمزی شەھیدانە بۆ ھەولێر و چەند ساڵێکە حکوومەت کاری تێدا دەکات، دەتوانم بڵێم ٩٠%ی پڕۆژەکە تەواو بووە و تەنیا ١٠%ی ماوە.

جێگری پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "ئەوەیشی ماوە لەلایەن سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پارەی بۆ تەرخان کراوە و ئەمساڵ تەواو دەکرێت، چونکە پارێزگار و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران خۆیان چاودێریی دەکەن.''

مەسعود کاڕەش ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەکە لە چەند بەشێک پێک ھاتووە و جگە لە مۆنۆمێنت چەند ھۆڵ و بەشێکی دیکە لەخۆ دەگرێت و بۆ بەمەستی بەڕێوەبردنی بۆنەکان بەکار دێن، پڕۆژەکە ڕەمزێکە بۆ شەھیدان و شاری ھەولێر وەک پایتەختی ھەرێمی کوردستان، بە کۆتاییھاتنی خزمەتێکی بەرچاوی دەبێت بۆ شارەکە.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار