٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ كونسولى نوێى كوێت كرد

سەرچاوە: KDP.info

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 2022/10/9 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ به‌ڕێز عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتیى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، پێرۆزبایى له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها وێڕاى نیشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌وه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌ركردایه‌تیى كوێت دووپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و هاوكارى و یارمه‌تییه‌ مرۆییانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان كردووه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتیى نوێى كوێت له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕى خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبەكاربوونى له‌ هه‌رێمى كوردستان، هیواى خواست بتوانێت په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كوێت بدات.

دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو، تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌، بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه‌.
 

هەواڵی پەیوەندیدار