په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 80 ئه‌ندام ته‌مه‌نی خۆی درێژ كرده‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازه یاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان)ی خسته ده‌نگدانه‌وه و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرا.
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێر كۆبویه‌وه و له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌یدا پێشنیازه یاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمان)، خرایه ده‌نگدان و به ده‌نگی 80 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا. به‌مجۆره‌ش ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژ كرایه‌وه.
پێشتر به نوسراوێكی فه‌رمیی كه واژۆی په‌رله‌مانتارانی هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و پێكهاته‌كانی له‌سه‌ر بوو، پێشنیازه یاسایه‌كیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، به‌ناوی (به‌رده‌وامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق) بۆئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان درێژبكرێته‌وه، ئامانجیش له ده‌رچواندنی یاساكه بۆ ئه‌وه‌یه تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت.
ڕامان وریا




