٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. نەھلە قادر: ئەگەر بڕیاری وانەی زمانی کوردی ھەڵنەوەشێتەوە وەزیری پەروەردە بانگھێشت دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- بڕیاری وەزیری پەروەردەی عێراق لەبارەی ھەژمارنەکردنی نمرەی زمانی کوردی کاردانەوەی ھەبووە و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت، بڕیارەکە پێچەوانەی دەستوورە و ئەگەر هەڵنەوەشێتەوە وەزیری پەروەردە بانگھێشتی پەرلەمان دەکەن.

د. نەھلە قادر ئەفەندی، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق شەرمەزار دەکەین لەبارەی وانەی زمانی کوردی، داوامان کردووە بە زووترین کات ئەو بڕیارە هەڵوەشێتەوە و ئەندامانی کورد لە لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی عێراق سبەی ڕۆژی یەکشەممە دەچنە وەزارەتی پەروەردە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی لەبارەی وانەی زمانی کوردییەوە دەرکراوە.''

ئەو پەرلەمانتارە کوردە گوتیشی: "بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق پێچەوانەی دەستووری عێراقە، چونکە بەپێی دەستوور، زمانی کوردی و عەرەبی زمانی فەرمیین لە عێراق و ئێمە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکەین.''

د. نەھلە قادر ڕوونی کردەوە: "لە ھەرێمی کوردستان بۆ پۆڵی ١٢ی ئامادەیی ئەگەر نمرەکانی بەرز بێتەوە ئەوە بۆیان ھەژمار دەکرێت، ئەگەر کەمی بکات، ئەوە بەپێچەوانە دەبێتە ئارەزوومەندانە، ئەوە بۆ ھەردوو وانەی کوردی و عەرەبی، بەڵام لە عێراق تەنیا بۆ زمانی کوردی بڕیار دراوە و زمانی عەرەبی وەک خۆیەتی، ئەگەر بڕیارەکە هەڵنەوەشێتەوە وەزیری پەروەردە بانگھێشتی پەرلەمانی عێراق دەکەین.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار