٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مه‌سروور بارزانی داوا ده‌كات كاندیدی سه‌رۆككۆمار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان دیاریبكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا ده‌كات كاندیدی هاوبه‌شی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستاندا دیاریبكرێت، چونكه‌ په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ دیداری "پرسی كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" له‌ وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند به‌شداربوویه‌كدا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، باشترین رێگه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی هاوبه‌شی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق په‌رله‌مانی كوردستانه‌، پێویسته‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا ده‌نگ به‌ كاندیده‌ كورده‌كان بدرێت، كامه‌ كاندید زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، با ببێته‌ تاكه‌ كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق.

 

ڕامان وریا

هەواڵی پەیوەندیدار