نێچیرڤان بارزانی: با لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) بکەینە دەرفەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامهوه حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم یاد و بۆنە پیرۆزه، خێر و خۆشی و ئاسوودەیی لێ بکەوێتەوە و هاندەر بێت بۆ پابەندبوونی زیاتر بە بەها و وانە مەزنەکانی پەیامی ئاشتیخوازانەی ئایینی ئیسلامەوە.
با هەموو لایەکمان ئەو یادە بکەینە دەرفەتی قووڵکردنەوەی زیاتری گیانی لێبوردەیی و چاکەخوازی و برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خوای مەزن تکاکارم، گەلی کوردستان و عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتی لە ههموو نەهامەتییەک بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
12ی رهبیعی یهکهمی 1444 کۆچی
8-10-2022




