مەسروور بارزانی پهیامێكی بهبۆنهی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوكردهوه

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو كردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەبۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەممەد (دروودی خوای لە سەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
لە خوای مەزن و دلۆڤان دەپاڕێینەوە، ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی زیاتر، بۆ برەودان بە بەها بەرز و مرۆییەکانی ئایین و قووڵکردنەوەی کولتووری تەبایی و لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێو گەلانی جیهاندا.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




