٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆك بارزانی په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاوكرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی محه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ر (د.خ.)، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی:

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له‌ هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.

له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕەحمەت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.

هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.

 

والسلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته‌

 

مسعود بارزانی

8ی تشرینی یەكەمی 2022

هەواڵی پەیوەندیدار