سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5 ی ئۆکتۆبەر،مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له نیكۆلاس گرەینجەر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی سووریا و عێراق تاووتوێ کران.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و ڕێگەدان بە ئازادی کار و چالاکیی سیاسیی و ڕێکخراوەیی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرا.




