كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران لە دوو بڕگە پێکدێت

ههولێر-KDP.info- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ساڵی 2012ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان و رەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (9) لە یاسـای چاکسـازیی دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت، کە بڕگەی یەکەمی بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە 76ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان.
بڕگەی دووەمیش خستنەڕووی رەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (9) لە یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو.
ڕامان وریا




