سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا كرد

هه‌ولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/10/5 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز نیكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا كه به‌ڕێز كونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوایین پێشهاته‌كانى سووریا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و پێكهاته‌كان له سووریا و بارودۆخى كه‌مپه‌كان به‌تایبه‌تى كه‌مپى ئه‌لهۆل، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش كرده‌وه كه هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه له سەر سووریا و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به پێوستیان زانى وڵاتانى ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاووڵاتیانیان له كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووریا بۆ وڵاته‌كانیان، هاوكار بن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه تیرۆر به ته‌نیا به هێزى چه‌ك له‌ناو ناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر ده‌بێ له ڕێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان، ڕووبه‌ڕووى بیر و ئایدۆلۆژیاى توندڕه‌وى و توندوتیژى ببینه‌وه.
پێویستیى گفتوگۆ و یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و پێكهاته‌كانى دیكه له سووریا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.




