عیسا عوزێر و کۆڵۆنێڵ ئیکۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمیان دووپات کردەوە

ههولێر-KDP.info- فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ئیکۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەهەرێمی کوردستان کرد .
لەدیدارێکدا کە عمید روکن محهمهد سهعید بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەیبوو، تاوتوێی پێشهاتە ئەمنیەکان و بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان کرا، هاوکات باس لە گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگیەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و هاوپەیمانان کرا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی دەوڵەتی ئەڵمانیادا لە هاوپەیمانیەتی نێوودەوڵەتی كرد و گوتی: ئەڵمانیا هەمیشە هاوکاربووە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بەتایبەت لەپرۆسەی چاکسازی و کەرتی تەندروستی پێشمەرگە، هەوڵیان داوە بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیە لەم رووەشەوە هاوکار و یارمەتیدەرێکی باشی وەزارەت بوونە، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان کرد و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.
ڕامان وریا




