تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان بۆ درێژکردنەوەی خولی پێنجەمه

هه‌ولێر-KDP.info- کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم.
بەگوێرەی بەرنامەی کاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا:
- خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له مادده‌ى (78) و مادده‌كانى (79، 80) له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشتر 85 پەرلەمانتار واژۆیان کردووە، بۆ ئەوەی پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
ڕامان وریا




