٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فارس عیسا بۆ KDP: ھەفتەی داھاتوو پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە ھەرێم

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا گوتی، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ھەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی پارەی کۆنی قەرزی جووتیارانی سێ ساڵ خەرج بکرێت، دواجار بڕیاری خەرجکردنی درا و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پارەکە خەرج بکرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەماوەی رابردوو ئێمە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ھەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی پارەی قەرزی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خەرج بکرێت، کە بڕەکەی ٣٠٩ ملیار دینارە و لای حکوومەتی عێراق ماوە و تائێستا خەرجیان نەکردووە".

فارس عیسا گوتیشی: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو حکوومەتی عێراق کۆی ئەو پارەی لای ئەوان ماوە ھی سێ ساڵی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکەن، ھەروەھا ڕوونیشیکردووە، لەم دوو رۆژەدا ئەو رێکارانەی پێویستە ئەنجام دەدرێت و ھەفتەی داھاتووش پارەکە خەرج دەکرێت و رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر جووتیاران دابەش بکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار