٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئایدن مەعروف بۆ KDP: دۆخی پێکھاتەکان لەمەترسیدان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، دۆخی پێکھاتەکان لەناوچە کوردستانیەکان بەھۆی ئەوەی پارێزگاریان لێ ناکرێت و ھێزی نایاساییش لەو ناوچانە ھەن و مەترسین بۆ سەر پێکھاتەکان وای کردووە دۆخی ئەو ناوچانە زیاتر خراپ بێت.

ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دۆخی پێکھاتەکان لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان باش نیە و لەدۆخێکی خراپدان و ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە پێکھاتەکان دەکرێنە ئامانج، ھاوکات دۆخی ئەمنیش باش نیە و پێکھاتەکان ناپارێزرێن، ئەمەش حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە و ھەندێک ھێزی لەدەرەوەی یاسا ھەیە ئەوانە زیاتر دۆخەکەیان تێکداوە و بوونەتە مەترسی بۆ سەر پێکھاتەکان و تەعدایان لێ دەکەن".

ئایدن مەعرووف گوتیشی: "لەسەر ھەمووان پێویستە کە پارێزگاری لە پێکھاتەکان بکرێت لەناوچە کوردستانیەکان کە دۆخیان خراپە بێ جیاوازی، مەعروف ڕوونیشیکردەوە، ئێمە بەردەوام چاودێریان دەکەین و داواشمان کردووە بەڵام جارێ ھیچیان بۆ نەکراوە و لەو دۆخە خراپە ژیان گوزەر دەکەن، بۆیە پێویستە چارەسەری ئەم دۆخە بکرێت و حکوومەت بێتە سەرخەت لەھەموو ڕوویەکەوە بەتایبەت لەڕووی ئەمنی و سیاسییەوە ئەو دۆخە چارەسەر بکەن".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار