٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد شوکری: دروستکردنی ٢٠ ھەزار شوقه‌كه‌ دراوەتە وەبەرھێنەریش

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، پرۆسەی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەموو رێکارەکان جگە لەسلێمانی تەواو بوونە و دراوەتە وەبەرھێنەریش دەست بەکارکردن بکەن.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەکو دەستەی وەبەرھێنان ھەنگاوەکانی ئێمە بۆ دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن و ھەموو رێکارەکانی کۆتایی پێھاتووە و رەزامەندیمان لەسەر وەبەرھێنەر و نرخەکان و قیستەکان و پێشەکی دراوە و کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و زەویشی بۆ تەرخانکراوە".

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: "زەوی دابینکراوە لە ھەولێر، سۆران، زاخۆ و دھۆک، لە ھەڵەبجەش بەشێکی زەوی دابینکراوە و تەنھا سلێمانی ماوە و ئەوانیش زەوی دابین بکەن لەوێش دەست پێدەکات، بۆیە رێکارەکانی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بوونەوە و کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار