سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى له سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه پێده‌گات

هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌یه‌كى له خاتوو لیز تره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه پێگه‌یشت.
له نامه‌كه‌یدا خاتوو تره‌س سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات بۆ به‌شداریى به‌ڕێزیان له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینى یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به دووباره دیدارى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له له‌نده‌ن، نیشان ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌یوه‌ندیى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه شانشینى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازادیى ڕاده‌بڕین و په‌روه‌رده و ئه‌وله‌وییه‌تى هاوبه‌شى وه‌ك پرسه ئه‌منییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى هه‌یه، جه‌ختیشى كردووته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له كارى پێكه‌وه‌یى به‌رده‌وام ده‌بن.
له كۆتاییدا خاتوو لیز تره‌س سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هیواى خواستووه له ئه‌ركى تازه‌یدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن.




