سەرۆکی حکومەت نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو پێدەگات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لیز ترەس پێگەیشت .
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵ و دەڵێت ” زۆر خۆشحاڵبووم کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لەندەن پێشوازیمان لە بەڕێزتان کرد و هیوادارم سەردانەکە بەرهەمدار بووبێت“.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو دەکات و دەڵێت : “خۆشحاڵم کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوولامان، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە” .
لیز ترەس هەروەها لە نامەکەیدا دەەڵێت” ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە و پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک بە شێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو و بەردەوام دەبین لەوەی لە نزیکەوە، بەیەکەوە کاربکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر“.
سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتاییدا نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی : ئومێدەوارم بەیەکەوە کاربکەین لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان .




