٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە، کوتلەکان کۆ دەبنەوە و بەرنامەی کاری کۆبوونەوە دادەنێن .

سەید سەفوان گەرگەری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق کۆ نابێتەوە  و دەچێتە هەفتەی داهاتوو، بەڵام تا ئێستا کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتوو دیار نییە لەبارەی چ پرسێک دەبێت.''

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: ''پێش ئەوەی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە ببات، کوتلەکانی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک دەکەن و بە ڕێککەوتن لە نێوان خۆیاندا بەرنامەی کار دادەنێن بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو.''

ئەمەش لە کاتیکدایە کە پێش چەند ڕۆژێک پەرلەمانی عێراق دوای چەندین مانگ یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا و بڕیاریش درا کۆبوونەوەکان بەردەوام بن.

بڵند ئیبراهیم 


 

هەواڵی پەیوەندیدار