نێچیرڤان پێشوازى له سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى كرد

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/10/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵى كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پاراستنى ئاشتیى ناوخۆیى، تاوتوێ كران و داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه گفتوگۆ تاكه ڕێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه كه خوێن و گیانى هاووڵاتییان و پاراستنى خۆپیشانده‌ران له هه‌موو عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تایبه‌ت و گشتى، خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاریى هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان و پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات.
دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ریى عێراق بگیرێت و ڕه‌تیانكرده‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه هه‌رێمییه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتیان كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به په‌یوه‌ندیى دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و وڵاتانه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




