مەسروور بارزانی پێشوازی لە مستەفا کازمی كرد

هەولێر-KDP.info- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
کەمێک پێش ئێستا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
کازمی ئەمڕۆ لە هەولێر بهشداری له رێوڕەسمی یادی كۆچی دوایی مام جهلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات.




