"ھاوخەمیی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیاندرایە خانەوادەی پێنج پێشمەرگە"

ئەمڕۆ شاندێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی بەشداریی کرد لە پرسەی ئەو پێنج پێشمەرگەیەدا کە دوێنێ بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ گیانیان لەدەست دا و پرسە و ھاوخەمیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەیاندرایە خانەوادەی قوربانییان.
حەسەن شێخ عەلائەدین، ئەندامی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ گەیاندنی ھاوخەمی بەشداریمان لە پرسەی ئەو پێنج پێشمەرگەیەدا کرد کە دوێنێ بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە کاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی گیانیان لەدەست دابوو."
حەسەن شێخ عەلائەدین ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "شاندی نووسینگە لە کاتی بەشداریکردنمان لە پرسەی ھەر پێنج پێشمەرگەدا، پرسە و ھاوخەمیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتیمان گەیاندە خانەوادەی قوربانییانی ڕووداوەکەی دوێنێ."
قائید میرۆ




