د. شاخەوان عەبدوڵڵا: یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لای سەرۆک بارزانییە

ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفڕاندۆمی خەڵکی کوردستان لقی ٦ی ئەورووپای پارتی لە ڕێگەی وێبنارەوە سیمینارێکی بۆ د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دا و تێیدا جێگری سەرۆکی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرای کرد، یەکلاکردنەوەی پرسی سەرۆککۆمار لای سەرۆک بارزانییە.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە سەرەتای باسەکەیدا گوتی: "ئێمە وەکوو پارتی دیموکراتی کوردستان ھەمان ئەو شێوازی ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ (سەدرییەکان) ھەمانبوو لەم ھاوپەیمانییەی (ادراە الدولە)دا) باسمان کردووە و جێگامان کردووەتەوە، چونکە ھەر لایەک حکوومەت پێک بێنێت، ئیمە ھەمان داواکاریمان دەبێت، ئێمە خاوەن کێشەیەکێن ھەر ھەمان داواکاریمان دەبێت. کارێکی زۆر گرنگ بوو کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەشدار بێت لە پێکھێانی حکوومەتدا، ھەروەھا بەرەی (سیادە)ی سوننەکان، چونکە ئەوان زۆرینەی سوننەن و ئێمەش زۆرینە کوردین لە پەرلەمان کە شەرعیەت دەدات بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ. حکومەتی داھاتوو چەند مستەقر دەبێت دەوستێتە سەر ئەوەی کە (سەدرییەکان) چەند ڕەزامەند دەبن لە دامەزراندنی حکوومەت و بەشداری پێکردنیان، بەپێی یاسا پەرلەمان دەتوانێت خۆی خۆی ھەڵوەشێنێتەوە و کاتێ پەرلەمان ئەو بریارە دەدات دەبێت بتوانێت داواکارییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دابین بکات و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵیی عێراق کە بریاری لەسەر دراوە یەکلایی کردنەوەی دەنگەکان بە شیوەی ئەلکترۆنی و دەستی، کۆمیسیۆن دەبێت دەستبەکار بکرێت لەگەڵ دیارکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن و تەرخانکردنی پارە بۆ ھەڵبژاردن''.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت: "بارودۆخی سیاسیی تێکرای عێراق باش و ئارام نییە، ئەو خاڵانەی کە لەلایەن جەنابی سەرۆک (بارزانی)یەوە دیاری کراون بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ (چوارچێوەی ھەماھەنگی و سونەو لایەنەکان) بە سوپاسەوە وەکوو ھەموو جاران پرسی (کەرکووک) بە فراوانی جێگای کراوەتەوە لەسەر کێشەکان و چۆنیەتیی چارەسەر ئاماژەی پێ کراوە، خاڵێکی تری کە جەنابی سەرۆک جەختی لەسەر کردووەتەوە گەڕانەوەی زەوییە بۆ خاوەنەکانیان.''
د. شاخەوان عەبدوڵڵا ڕوونی کردەوە: "پرسی یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار لەلای جەنابی سەرۆک بارزانییە، بەرێزیان ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە، ئێمە سازش ناکەین بۆ ھیچ لایەک لەسەر مافەکانی خۆمان، کە ئیستا بەشدار دەبین تەنھا بۆ ئیدارەدانی ئەم بەرودۆخەی ئێستا و بۆ دروستکردنی حکوومەتی نوێیە، یەکیک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئێمە کیشەی شنگالە دەبێت بەپێی ڕێککەوتنی شنگال جیبەجێ بکرێت.''
قائید میرۆ




