نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى فه‌ره‌نسى كرد

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2022/10/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز كریستیان كامبۆن سه‌رۆكى كۆمسیۆنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پیران (سێنات)ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كرد.
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چۆنیه‌تیى بره‌ودان به هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان خرانه به‌ر باس و ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانى داعش له عێراق و سووریا، دۆخى سیاسى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م عێراق، بیروڕایان ئالوگۆڕ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیریى سیاسى، سه‌ربازى و مرۆییى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرد.
به‌ڕێزیان هیواى خواست دۆستانى عێراق هاریكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگیریی سیاسى له عێراق نایه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولاى به كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كامبۆن، وێڕاى دووپاتكردنهوهى به‌رده‌وامیى پشتگیریى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌یاندنى سڵاوى سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆكى سێناتى فه‌ره‌نسا به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرنگیى بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییى فه‌ره‌نساى بۆ یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانیان و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى نیشان دا.
په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕه‌وشى ئێزدى و كریستیان و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێزان كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌ره‌نسا، ئاماده‌ى بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق




